دادگای كەرخ لێكۆڵینەوە لە شاخەوان عەبدوڵڵا دەكات

29/01/2023

نەوا-
دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخی سێیەم فەرمانی دەركرد شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ لێكۆڵینەوە بانگی دادگاكەیان بكەن.
لە راگەیەنراوێكی دادگاكەدا كە ئاژانسی هەواڵی عیراق بڵاویكردۆتەوە هاتوە، لەسەر سكاڵایەك كە پێشكەشیان كراوە لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵی دژی شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری دوەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخی سێیەم فەرمانی بانگكردنی بۆ بەردەم دادگاكە دەركردوە بەپێی مادەی 229 لە یاسای سزادانی عیراقی.
راشیگەیاندوە، هۆكاری سكاڵاكە بە سیاسیكردنی دەسەڵاتی سەربەخۆی دادوەریی و دەستێوەردانە لە كاروباری دادگای باڵای فیدراڵی و زیادەڕویكردن و پێشێلكردنی پیرۆزیی بڕیارەكانێتی كە ئەمە پێچەوانەی دەستورو یاسایە دوای ئەوەی بەم دواییانە چەند بڕیارێكی دەركرد.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group