ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەكەی پاكستان گەیشتە 201 كەس

30/01/2023 جیهان

نەوا-
بەرپرسانی پاكستان رایانگەیاند: بەهۆی تەقینەوەكەی ناو مزگەوتی پیشاوەری پایتەختی پاكستان تائێستا 44 كەس گیانیان لەدەستداوەو 157ی تریش برینداربون.
محەمەد ئیجاز خان وتەبێژی پۆلیسی پیشاوەر بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاندوە، دوای تەقینەوەكە سەقفی مزگەوتەكە روخاوەو  ژمارەیەك كەس هێشتا لە ژێر داروپەردودا ماون و لەلایەن تیمەكانەوە هەوڵی رزگاركردنیان دەدرێت.
ئاماژەی بەوەشكردوە، هۆڵی سەرەكی مزگەوتەكە  توانای ئەوەی هەیە كە 250 بۆ 300 كەس پەرستشی تێدا بكەن، دوای تەواوبونی لێكۆڵینەوەكانیش هۆكاری روداوەكە ئاشكرا دەكەین، باری نائاساییش لە نەخۆشخانەكانی شاردا راگەیەنراوەو بە باشترین شێوە چارەسەری  ئەو  بریندارانە دەكرێت كە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group