سعودیە میوانداری جامی ئاسیا بۆ ساڵی 2027 دەكات

01/02/2023 وەرزش

نەوا-
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا بڵاویكردۆتەوە، جامی ئاسیا بۆ ساڵی 2027 لە وڵاتی سعودیە بەڕێوەدەچێت.
فیدراسیۆنەكە باسی لەوەكردوە، لە كۆبونەوەی كۆمەڵەی گشتی تۆپی پێی ئاسیادا كە لە بەحرەین بەڕێوەچوە چەندین بڕیاری گرنگیان داوە، دوای ئەوەی هیندستان لە میوانداریكردنی جامی ئاسیای ساڵی 2027 كشایەوەو دوای پەسەندكردنیشی لەلایەن ئەنجومەنی گشتی یەكێتی تۆپی پێوە، بڕیاردرا پاڵەوانێتیەكە بە فەرمی لە شانشینی سعودیە بەڕێوەبچێت. 
ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەمە بەڵگەیەكە لەسەر باڵادەستی سعودیەو كەنداو بەگشتی لەڕوی رێكخستنی پاڵەوانێتی ئاسیا، بەو پێیەی جامی ئاسیای 2027 دەبێتە سێیەم پاڵەوانێتی لەدوای یەك كە لەخاكی كەنداو بەڕێوەدەچێت، لەساڵی 2019 دا لەئیمارات و لە 2023 لە وڵاتی قەتەرو 2027 یش لە وڵاتی سعودیە. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group