نەوا-
فیدراسیۆنی تۆپی دەستی عیراق بڕیاریدا بە سزادانی راهێنەرێكی یانە بەشداربوەكانی خولی پلە یەكی تۆپی دەست بەهۆی بڵاوكردنەوەی لێدوانی خراپەوە.
حوسام عەبدولڕەزا ئەندام لە فیدراسیۆنی تۆپی دەستی عیراق رایگەیاندوە، بڕیاردراوە بە سزادانی (حەیدەر عەبود)ی راهێنەر بەبڕی یەك ملیۆن دیناری عیراقی و بێبەشكردنیشی بۆ ماوەی ساڵێكی تەواو بەهۆی ئەوەی لە لێدوانێكی میدیاییدا گاڵتە بە فیدراسیۆنی تۆپی دەستی عیراق دەكات، بەهۆی سزاكەشەوە مافی راهێنان و بەشداریكردنی نییە لە سەرجەم چالاكییەكاندا لەو ماوەی دیاریكراوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، فیدراسیۆن سزاكەی رەوانەی لیژنەیەك كردوە، هەروەها مافی خۆشیانە بچنە دادگاكانی عیراق و لە ئەگەری دوبارەبونەوەی كارێكی لەمشێوەیەش سزای ئەو راهێنەرەی كە لە یانەی (الرسالة) دایە توندتر بكرێت .