بانكی رەشید سەبارەت بە فرۆشتنی دۆلار رێنمایی دەداتە گەشتیاران

پێش 2 هەفتە عێراق

نەوا-
بانكی رەشیدی عیراقی بڵاویكردۆتەوە، بڕی فرۆشتنی دۆلار بۆ هەر گەشتیارێك بە رێژەی 2 هەزار دۆلار دیاریكرا بە نرخی 1320 دینار.
بانكەكە راشیگەیاندوە، بەپێی رێنماییەكانی بانكی ناوەندی عیراق كە بانكی ئەلرەشید ئاراستەی لقەكانی كردوە بۆ جێبەجێكردنی پاكێجی سێهەم لە فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران، ئەویش بە بڕی 2 هەزار دۆلار بۆ هەر كەسێك و هەروەها بە نرخی 1320 دیناری عیراقی.
ئاماژەی بەوەشدا، داوا لە سەرجەم گەشتیاران كراوە كە پێداچونەوە بە لقەكانیدا بكەن لە هەردو دیوی كەرخ و روسافە كە پێشتریش راگەیەندرابو، بۆ ئەوەی پارەی كاشی عیراقی رادەستبكەن و لە بەرامبەریشدا دۆلاری ئەمریكی لە فرۆشگاكانیان لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا وەربگرن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group