ئێوارە هەڵبژاردن لەتوركیا كۆتایی دێت و پۆستی سەرۆك كۆمار یەكلایی دەبێتەوە

28/05/2023 جیهان

نەوا-
پرۆسەی دەنگدان لە گەڕی دوەمی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا بەردەوامەو رەجەب تەیب ئەردۆغان كاندیدی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا لە ئیستانبوڵ دەنگیدا.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی ئاژانسەكانی توركیا بڵاویانكردۆتەوە، پرۆسەی دەنگدان لە گەڕی دوەمی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا تا ئێوارەی رۆژی یەكشەممە 28/5 بەردەوام دەبێت و زیاتر لە 60 ملیۆن دەنگدەر كە تەمەنیان لە سەرو 18 ساڵەوەیە مافی دەنگدانیان هەیە.
ئاماژەشیانكردوە كە بۆ هەڵبژاردنەكە زیاتر لە 191 هەزار سندوق بەسەر هەزارو 94 بنكەی دەنگداندا دابەشكراون.
هەریەك لە رەجەب تەیب ئەردۆغان كاندیدی هاوپەیمانی جمهور بۆ سەرۆكایەتی كۆمار، و كەمال كلیچدار ئۆغڵو كاندیدی هاوپەیمانی میللەت، لە هەڵبژاردنەكاندا كێبڕكێ دەكەن بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆك كۆماری توركیاو بەپێی ئەنجامە كۆتاییەكانی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەكان لەتوركیا لە گەڕی یەكەمی هەڵبژادنەكاندا ئەردۆغان 49.52% و كلیچدار ئۆغڵو سەدا 44.88%ی دەنگەكانیان بەدەستهێنابو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group