سودانی و ئەردۆغان كۆبونەوە

22 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق بەسەردانێكی فەرمی گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی توركیاو لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێكرا.
لەو سەردانەدا پاش پێشوازیكردنی پرۆتۆكۆڵیی سودانی و ئەردۆغان لەگەڵ شاندە یاوەرەكانیان كۆبونەوەكانیان دەستپێكرد كە گفتوگۆی سیاسی و ئابوری و گەشەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات لەخۆدەگرێت.
پێشتر عومەر بۆڵات وەزیری بازرگانی توركیا رایگەیاندبو، ئەردۆغان  و سودانی كۆبونەوەی دوقۆڵی و پاشان لەنێوان شاندەكان ئەنجام دەدرێن، پێموایە ئەم كۆبونەوانە هاوكارێكی باش دەبن لەبەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی توركیاو عیراق كە لەم ساڵانەی دواییدا لەبواری سیاسی، ئابوریی، ئەمنیی و بازرگانیدا بەخێرایی پەرەدەسێنن.
راشیگەیاندبو، وەك توركیاو عیراق پێداگرانە بەردەوام دەبن لەهەڵنانی هەنگاوگەلێكی نوێ بۆ ئەوەی قەبارەی بازرگانی دووقۆڵیان بگاتە 30 ملیار دۆلار، هەروەها وەبەرهێنانی دوولایەنەش زیاد دەكەن پرۆژەی رێگای گەشەپێدان و پەیوەندیان بە دەروازە سنورییە نوێكان و بازرگانیان بەهێزتر دەكەن. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group