نەوا-
وەزیری بەرگری ئیسرائیل هۆشداری بە بەرپرسانی ئێران دەدات و دەڵێت، ئەوەی بەسەر حەماسمان هێنا لە كەرتی غەززە، لە تارانیش ئەنجامی دەدەن.
ئیسرائیل كاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، بەرپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران هاوكاری رێكخراوە تیرۆرستییەكانی یەمەن دەكەن، ئێستا تاكتیكی جەنگی بەوەكالەت كۆتایی هاتوە، بۆیە دەبێت تاران بەرپرسیارێتی تەواوی هێرشەكانی حوسییەكان لەئەستۆ بگرن.
ئاماژەی بەوەشدا، جارێكی دیكە بەرپرسان و سەركردایەتی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هاوكاری كردنی حوسییەكان بە پارە و چەك هۆشیار دەكاتەوە كە هاوكارییان پێشكەش نەكەن.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل هەڕشەی توندی لە بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران كرد و ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، ئەوەی سوپای وڵاتەكەی بەرامبەر بە بزوتنەوەی حەماس لە كەرتی غەززە و حزبوڵا لە لوبنان و حوسییەكانی یەمەن ئەنجامیانداوە، لە تارانیش دەیكەنەوە.