تەندروستی هەولێر لەسەر گیانلەدەستدانی گەنجێك رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

31/05/2023

نەوا-
لە رونكردنەوەیەكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، ئەو هاووڵاتیەكی گومان دەكرێت بە تایخوێنبەربون گیانی لەدەستدابێت پێشتر پشكنینەكەیان رەوانەی بەغدا كردوە. 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر راشیگەیاندوە، بەر  لە دوو رۆژ هاوڵاتیەك كە تەمەنی 19 ساڵ بو لە رەگەزی نێر گەیەنرایە نەخۆشخانە، دوای چارەسەری پێویست و گومانكردن لەنیشانەكانی كە تای خوێنبەربونی هەبێت، دەستبەجێ پشكینیان بۆ ئەنجامداو رەوانەی تاقیگەی گشتی تەندروستی هەولێر كرا.
ئاماژەشیكردوە، بۆ پشتڕاستكردنەوە لە حاڵەتی توشبون بە تای خوێنبەربون پشكنینەكە رەوانەی شاری بەغدا كرا، بەڵام بەداخەوە دوای پێدانی چارەسەری پێویست گیانیلەدەستدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group