مەسرور بارزانی: هیوادارین بابەتی مووچە تێكەڵی پرسی سیاسی نەكرێت

20 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەركەكانی خۆی بەرانبەر بە حكوومەتی فیدراڵی جێبەجێ كردووە و هیواشی خواست بەغداد بابەتی مووچە تێكەڵی پرسی سیاسی نەكات.
مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند: حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەركەكانی خۆی بەرانبەر بە حكوومەتی فیدراڵی جێبەجێ كردووە.
ئاماژەی بەوەشدا، هیوادارین ئەوانیش ئەركەكانیان جێبەجێ بكەن و چیدیكە بابەتی مووچە تێكەڵی پرسی سیاسی نەكەن و وەك فشار لە دژی هەرێمی كوردستان بەكار نەهێنن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group