تەندروستی سلێمانی ئاماری توشبوانی شێرپەنجەی سیەكانی بڵاوكردەوە

31/05/2023

نەوا-
بەبۆنەی رۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی جگەرە كێشان، بۆیەكەمجار  بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری توشبوانی شێرپەنجەی سییەكانی بڵاوكردەوە.
رۆژی 31ی ئایاری هەمو ساڵێك، رۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی جگەرەكێشان و بەكارهێنانی توتنە، ئەم رۆژە لەلایەن رێكخراوی تەندروستی جیهانی دیاریكراوە بۆ بڵاوكردنەوەی هۆشیاری لەبارەی مەترسیەكان و ئەو كاریگەرییە نەرێنی و زیانبەخشانەی جگەرەكێشان و بەكارهێنانی توتن دروستی دەكات لەسەرجەم روەكانەوە.
ئاماژەشیكردوە، جگەرەكێشان كاریگەری راستەوخۆی هەیە لەسەر سییەكان و بەهۆكاری سەرەكی شێرپەنجەی سییەكان دادەنرێت، بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئامارێكی توشبوانی شێرپەنجەی سی بڵاوكردەوە كە لەماوەی 12 ساڵی رابردودا تۆمار كراون.
بەپێی ئەو ئامارەی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، توشبووانی سی لەم ساڵانەی دواییدا بەمشێوەیە بوە :
ساڵی 2011،  139 حاڵەتی شێرپەنجەی سی تۆماركراوە
ساڵی 2012،  156 حاڵەتی شێرپەنجەی سی تۆماركراوە
ساڵی 2013،  158 حاڵەتی شێرپەنجەی سی تۆماركراوە
ساڵی 2014 ، 198 حاڵەتی شێرپەنجەی سی تۆماركراوە
ساڵی 2015،  155 حاڵەتی شێرپەنجەی سی تۆماركراوە
ساڵی 2016،  160 حاڵەتی شێرپەنجەی سی تۆماركراوە
ساڵی 2017 ، 196 حاڵەتی شێرپەنجەی سی تۆماركراوە
ساڵی 2018 ، 154 حاڵەتی شێرپەنجەی سی تۆماركراوە
ساڵی 2019،  169 حاڵەتی شێرپەنجەی سی تۆماركراوە
ساڵی 2020،  149 حاڵەتی شێرپەنجەی سی تۆماركراوە
ساڵی 2021،  173 حاڵەتی شێرپەنجەی سی تۆماركراوە
ساڵی 2022 ، 174 حاڵەتی شێرپەنجەی سی تۆماركراوە
بەپێی ئاماری رێكخراوی تەندروستی جیهانی ساڵانە زیاتر لە 8 ملیۆن كەس لەسەرتاسەری جیهان بەهۆی جگەرەكێشان و توتن كێشانەوە گیان لەدەستدەدەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group