پێنج خۆراك سود بە پێستت دەگەیەنێت

31/05/2023 هەمەڕەنگ

نەوا-
سەرچاوەیەكی تەندروستی زانیاری لەسەر 5 خۆراك بڵاوكردۆتەوە كە رێژەیەكی زۆر لە مادەی خۆراكی زینكیان تێدایەو سود بەپێست دەگەیەنن.
باس لەوەشكراوە، ئەگەر پێستێكی تەندروست و درەوشاوەمان دەوێت گرنگە دابەزاندنی كێشێكی دیاریكراو پەیڕەو بكەین، بۆ نمونە لەو خۆراكانەی كە رێژەی شەكریان بەرزە دور بكەوینەوەو پێویستە زیاتر میوەو سەوزەی تازەو خواردنە تەندروستەكانی ماڵەوە بخۆین، هەروەها چەند مادەیەكی خۆراكی هەن كە بە تایبەتی بۆ تەندروستی پێست گرنگن، یەكێك لەو مادە خۆراكییە زینكەو بەپێچەوانەی هەندێك لە كانزاكانی ترەوەیە كە پێویستمان بە بڕێكی زۆر زینك نییە. 
ئەو خۆراكانەش بریتین لە:-
1- بادەم، گوێز، فستق و كاجو دەوڵەمەندن بە زینك و چەوری تەندروست و سیلینیۆمیان تێدایە كە دەتوانێت سود بە پێست بگەیەنێت و بەشێداری دەیهێڵێتەوە، هەروەها تایبەتمەندی دژە ئۆكسێنەر دەتوانێت یارمەتی بدات لە بەرەنگاربونەوەی زیپكەو كێشە پەیوەندیدارەكان. 
2- بەرهەمە پاقلەمەنییەكان و فاسۆلیاو نیسك دەتوانن یارمەتیدەربن لە چاككردنەوەی زیانەكانی پێست، ئەوان رێگەیەكی گونجاون بۆ دڵنیابون لە وەرگرتنی زینكی گونجاو بۆ جەستە، چونكە دەتوانرێت بە چەندین شێوە بكوڵێنرێن.
3- هەندێك جۆری ماسی كە نەك تەنها زینك، بەڵكو ترشە چەورییەكانی تێدایە كە بۆ پێستی تەندروست زۆر گرنگن و رێژەی ڤیتامین E یان تێدایە كە دەتوانێت پێست لە هەوكردن بپارێزێت.
4- هێلكە سەرچاوەیەكی دیكەی زینكەو رێژەی لوتین لە هێلكەدا دەتوانێت كشانی پێست باشتر بكات، هەروەها ترشی ئەمینی تێدایە كە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە دروستبونی خانەكان، بۆیە پێویستە گرنگی بە خواردنی بدرێت بەتایبەتی لە بەیانیاندا.
5- تۆوی كاڵەك سەرچاوەیەكی گەورەی زینكە كە  سیلینیۆم و ڤیتامین A و C و هەروەها دژە ئۆكسێنەری تێدایە كە پێویستن بۆ پێستێكی تەندروست، ترشە چەورییە بنەڕەتییەكانیان دەتوانن یارمەتیدەربن پێستێكی درەوشاوە بەدەست بێت، دەتوانرێت ئەم تۆوانە بخرێنە ناو زەڵاتەوە یان لەكاتی دروستكردنی خواردنی تردا بەكاریان بهێنرێت، جگە لەوەش تۆوی گوڵەبەڕۆژە رێژەیەكی زۆر زینكی تێدایە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group