پارتی بۆ یەكێتی: جەخت لەسەر هەماهەنگی و تەبایی و دۆستایەتی دەكەینەوە

01/06/2023

نەوا - 
مەكتەبی سیاسیی پارتی پەیامێك بەبۆنەی دامەزراندنی یەكێتی ئاڕاستەی ئەو حزبە دەكات و تێیدا هاتووە، جەخت لەسەر هەماهەنگی و تەبایی و دۆستایەتی دەكەنەوە.
پارتی لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بەوەداوە، بە بۆنەی 48 ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەكێتی پیرۆزبایی لەو حزبە و ئەندامان و لایەنگرانیان دەكەن و هیوای بەردەوامی و هەنگاوی نوێتر و باشتریان بۆ دەخوازن.
رونیشكراوەتەوە، لەو دەرفەتەدا جەخت دەكەنەوە لەسەر هەماهەنگی و تەبایی و دۆستایەتی تێكڕای هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ روبەڕوبوونەوەی ئاڵنگاریەكانی قۆناغی ئێستا و داكۆكیكردن لە مافەكانی هاوڵاتیان و پاراستنی قەوارەی هەرێم و دەستكەوتەكان.
پارتی لە پەیامەكەیدا هێمای بۆ ئەوەش كردووە، هەروەها جەخت لە پتەوكردنی گیانی یەكگوتاری و یەكهەڵوێستی سیاسی دەكەنەوە، ئەوەش لەپێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیان و چارەسەركردنی گیروگرفت و كێشەكان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان و بەهێزتركردنی پایەكانی دیموكراسی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group