وەزیری تەندروستى: حاڵەتەكانی تای خوێنبەربوون زیادیان كردووە

01/06/2023

نەوا - 
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان هۆشداری دەدات لەوەی، تای خوێنبەربوون لە هەرێمی كوردستان و عیراقیش زیادی كردووە و لە هەرێمیش دووەم حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمار كراوە.
د. سامان بەرزنجی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی،  دوێنێ چوارشەممە دوەمین حاڵەتی گیان لەدەستدان بە تای خوێنبەربون لە هەرێمی كوردستان تۆماركرا، ساڵانە یاخود چەند ساڵێك جارێك سەرهەڵدەدات، ماوەیەكی زۆربوو لە هەرێم نەبوو بەهۆی زیادبونی حاڵەتەكان لە عیراق جارێكی دیكە لە هەرێم سەریهەڵداوەتەوە.
وتوشیەتی، ژمارەی توشبون و داخڵبوون و مردن لەنێو ئەو كەسانەی كە توشی تای خوێنبەربوون دەبن زۆرە، چەندین حاڵەتی دیكە هەبوون لە هەرێم كە گومانیان لێكراوە، بەڵام پشكنینی كۆتایی بۆ هەموو توشبووەكان دەكرێت بۆ ئەوەی بزانرێت كە ئایا پەتاكەیە یاخودنا.
وەزیری تەندروستی ئەوەشی رونكردووەتەوە، لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ و ڤێرتەرنەی تیمی هاوبەشیان دروستكردووە و كۆمەڵێك رێكاری خۆپارێزی و چارەسەریان گرتووەتە بەر، بەڵام ئەوانەی ئاژەڵیان هەیە و ئاژەڵ سەردەبڕن دەبێت رەچاوی رێنمایی تەندروستی بكەن و هاوڵاتیانیش تەنها لە شوێنە داخراوەكان گۆشت بكڕن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group