وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم زیادكرا

01/06/2023

نەوا - 
زێدا محەمەد بەڕێوەبەری پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم ئاشكرای كرد، رێژەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم لە 375 هەزار تۆنەوە كراوەتە 500 هەزار تۆن.
دكتۆر زێدا محەمەد بە میدیای فەرمی پاتری وتووە، پێشتر حكومەتی عیراق بڕیاری دابوو 375 هەزار تۆن گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان وەربگرێت، بەڵام دوای هەوڵێكی زۆر توانرا ئەو رێژەیە زیاد بكرێت بۆ 500 هەزار تۆن.
هێمای بۆ ئەوەش كردووە، هەفتەی رابردوو بڕیاری وەرگرتنی 375 تەن گەنمی جوتیاران درابوو، بەڵام لەو كۆنوسەی ئامادەكرابوو لە نێوان ئەوان و بەغدا بڕگەیەك مابوو هێشتا گفتوگۆی تێدا بكرێت
هەر بە وتەی بەڕێوەبەری پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی كشتوكاڵ، گلەییەكیان نوسی و هێنایانە ئەنجومەنی ئابووری كە دكتۆر فوئاد حوسێن سەرۆكی لیژنەكەیە، دەرفەتێكی باشیان پێدان و دوای كۆبونەوە و گفتوگۆ ئەو رێژەیە زیادكرا بۆ 500 هەزار تۆن گەنم.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group