لە بوركینا فاسۆ شكست بە هەوڵێكی كودەتا هێنرا

28/09/2023 جیهان

نەوا-
ئیدارەی سەربازی بوركینا فاسۆ بڵاویكردەوە كە شكستیان بە هەوڵێكی كودەتا هێناوە.
حكومەتی وڵاتەكە راگەیەنراوێكی سەبارەت بەو روداوانە بڵاوكردەوە كە دوای دەنگۆی كودەتا ژمارەیەكی زۆر لەخەڵكی رژانە سەر شەقامەكان، ئاماژەی بەوەشكرد كە دەزگاكانی هەواڵگریی و ئاسایشی بوركینا فاسۆ رێگرییان كردوە لەو هەوڵە.
لەڕاگەیەنراوەكەدا باس لەوە كراوە كە ژمارەیەكی زۆر كەس لەسەر ئەو روداوە دەستگیركراون و حكومەت دەمامكی پشت كودەتاكە هەڵدەماڵێت و وردەكاریی روداوەكەش بە هەموو رەهەندێكیەوە ئاشكرا دەكات.
سوپای بوركینا فاسۆ لە ئەیلولی ساڵی 2020دا بە بیانوی رەوشی ئەمنی وڵاتەكە دەستی بەسەر دەسەڵاتدا گرت و نەقیب ئیبراهیم تراۆری بوە رێبەری ئەو وڵاتە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group