نەوا-
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوا لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن دەكات ناوی شوێنگرەوەی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی لەكارلادراوی پەرلەمانی عیراقیان بۆبنرێرێت.
لە نوسراوێكدا سادق جومعە جێگری ئەمنیداری گشتی بۆ كاروباری كارگێڕی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوای لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لە عیراق كردوە بەگوێرەی مادەی 15 بڕگەی پێنجەم لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ناوی كاندیدی سەرنەكەوتو لە بازنەی هەڵبژاردنی یەكەم لەپارێزگای ئەنباریان بۆ بنێریت.
لە داواكارییەكەدا پەرلەمانی عیراق دیاریكردوە كە ناوی ئەو كاندیدەی سەرنەكەوتوە دەبێت زۆرترین دەنگی بەرامبەر ركابەرەكانی بەدەستهێنابێت بەو پێیەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن لایەنی پەیوەندیدارن بەو پرسەوە.