نەوا -
گۆڕێكی دیكەی بەكۆمەڵ لە موسڵ دۆزرایەوە كە 75 روفاتی تێدایە، بەپێی زانیارییەكانیش زۆرینەیان ئەندامانی هێزە ئەمنییەكان بوون و لەلایەن داعشەوە لەسێدارەدراون.
عەبدولئیلا ئاهلی بەڕێوەبەری دامەزراوەی شەهیدانی عیراق رایگەیاندووە، گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە موسڵ دۆزراوەتەوە و بەڕێوەبەرایەتی كاروباری پاراستنی گۆڕە بەكۆمەڵەكان تیمێكی پێكهێناوە لەگەڵ پزیشكی دادوەری بۆ هەڵدانەوەی گۆڕەكە.
رونیشیكردووەتەوە، هەڵدانەوەكە لەلایەن لیژنەی نێودەوڵەتی بۆ كاروباری بێسەروشوێنبووانەوە سەرپەرشتی دەكرێت، كە لە دوو شوێنن، دواتریش نمونەیان وەردەگیرێت بۆ دیاریكردنی ناسنامەیان.
نائلی ئەوەشی ئاشكرا كردووە، گۆڕە بە كۆمەڵەكە دەكەوێتە ناوچەی "زغروتیە" لە ناحیەی "حەمام عەلیل" و بەپێی بەڵگەكان زۆرینەی روفاتەكان بۆ ئەندامانی هێزە ئەمنییەكان دەگەڕێتەوە، كە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە لە سێدارە دراون.