نەوا-
هێزە ئەمنیەكانی بەغدا دوو تۆڕی بازرگانیكردن بە مرۆڤیان لەشاری بەغدا دەستگیركرد.
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی بەرگری عیراق بڵاویكردۆتەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش و هەواڵگری لەدوای چاودێریكردنی وردی مافیاكان و وەرگرتنی فەرمانی دادوەریی توانیویانە شكست بە دو تۆڕی تایبەت بە بازرگانیكردن بە مرۆڤ و ئەندامانی جەستە بهێنن.
راشیگەیاندوە، مەفرەزەكانیان لەناوچەی سەیدیە لەشاری بەغدا تۆڕەكانیان دەستگیر كردوە كە لەنێویاندا 4 ژن هەن، ئێستا ئەوانەی دەستگیر كراون لەژێر لێكۆڵینەوەدان.