نەوا -
عیزەت سابر بریكاری وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشكرای كرد، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە، یەك بەرمیل نەوت بە نرخی 50 هەزار دینار دەدرێتە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان.
عیزەت سابیر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی، لە سەرەتای مانگی كانونی یەكەمەوە یەك بەرمیل نەوتی سپی بە نرخی 50 هەزار دینار دەدرێتە هاوڵاتیانی هەرێم، ئەوەش وەك هاوكارییەك بۆ سوككردنی باری سەرشانی هاوڵاتیان.
سەبارەت بە نرخی بەنزین و گاز وتی، لە هەوڵی بەردەوامدان ئەوانیش هەرزان بكرێت، پێویستە نرخی لە بەسەر و هەرێمیش یەك بێت، چونكە عیراق یەك وڵاتە، بۆ ئەو پۆستە دیاری كراون تاوەكو خزمەتی خەڵكی عیراق و هەرێمی كوردستان بەگشتی و سلێمانی بەتایبەتی بكەن، بەڵێن دەدەن كە نرخی سوتەمەنی هەرزان بكەن.
بڕیاری دابەزاندنی نرخی نەوتی سپی ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئابوریدا پەسەندكرا، بەپێی راگەیەندراوێكی كۆبوونەوەكە، نرخی هەر لیترێك بۆ پارێزگاكانی هەرێم دەبێتە 250 دینار لەبری 500 دینار، كە تاوەكو ئێستا بەو بڕە دەدرێتە هاوڵاتیان.