نەوا -
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی 3 تۆمەتباری بە تۆمەتی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر راگەیاند.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی بەشی پۆلیسی شارەزوور لەبارەی سێ تۆمەتبارەوە كە گومان دەكرا ماددەی هۆشبەریان پێبێت، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستیپێكرد.
رونیشكراوەتەوە، سەرەنجام توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەربە بەشی پۆلیسی شارەزورەوە سێ تۆمەتبار دەستگیربكرێن، دەستیشبگیرێت بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەر لەجۆرەكانی "كریستاڵ، تریاك و حەبی هۆشبەر" كە بەتۆمەتباران بووە.
پۆلیسی سلێمانی جەختی لەوەش كردووەتەوە، تۆمەتباران كە دوانیان لە دایكبووی ساڵی 2000 و ئەوی تریان 1999ن، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 26 لەیاسای قەدەغەكردن و بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.