بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتایەك نەخۆشخانەكانی سلێمانی جێگایان نەماوە

11/12/2023

نەوا-
د.زانیار ئاغال پزیشكی پسپۆڕی هەناوی بڵاویكردۆتەوە، لە ئێستادا پەتای وەرزی لە سلێمانی لەو پەڕی هێزی خۆیدایە و نەخۆشخانەكان پڕن لە توشبو، پێشتریش داوام لە خەڵك كردوە كە هۆشیاربن.
باسی لەوەشكردوە، مانگێك لەمەوبەر هۆشیارم لەسەر دا خەڵك ئاگاداری خۆی بێت لەو پەتا وەرزییەی كە لە ئێستادا بڵاوبۆتەوە، لەدەوامی یەك دو رۆژی رابردوماندا لە نەخۆشخانە ژمارەیەك پیر و گەنج پەكیان كەوتوەو بەشێك لەو نەخۆشانە پێویستیان بە چاودێری وردە بەڵام جێگە نییە لەبەر پڕبونەوەی شوێنی چاودێری، بەداخەوە كەسی بە تەمەن هەبوە گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەگەڵ ئەو دیمەنەی لە نەخۆشخانەكاندا هەیە كە هەستێكی خەفەتە، هەست بە جوانییەكیش دەكرێت كە پزیشكان و كارمەندان و ئیداری نەخۆشخانەكە هێشتا بێ وەرگرتنی موچەی پێویست ئەركەكانی خۆیان جێبەجێدەكەن.
د.زانیار بە هاوڵاتیانی راگەیاندوە كە پاپەند بن بەم خاڵانەوە:
- كەسی نەخۆش خۆی قفڵ بكات لەماڵەوە و دور بێت لە كەس و كار هەتا كەسی دیكە توش نەكات.
- دەمامك بكە كە توش بویت.
- خۆ كوتان بۆ ئەوانەی پیرن یان هەڵگری نەخۆشی درێژخایەنن.
- چارەسەر وەرگرتن تەنها لای پزیشك نەك كەسی دیكە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group