نەوا-
یاریزانێكی تۆپی پێی ئیندۆنیسیا لەكاتی بەڕێوەچونی یارییەكی دۆستانەی ناوخۆیی وڵاتەكەیدا لەناو یاریگادا، بەهۆی بەركەوتنی هەورەبروسكەوە گیانیلەدەستدا.
یاریزانەكە لەكاتی یاریە دۆستانەكەدا كە دوێنێ یەكشەممە ئەنجامدرا، بەهۆی هەورە بروسكەوە سێپتیانی تەمەن 30 بەرلەوەی بگەیەندرێتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
لەكاتی روداوەكەدا، یاریزانەكان راستەوخۆ بەرەو یاریزانەكە ڕۆیشتن لە هەوڵێكدا بۆ ڕزگاركردنی، بەڵام ئەو یاریزانە دوای بەركەتنی هەورە بروسكەكە گیانلەدەست دەدات.