میت كوشتنی ئەندامێكی پەكەكەی لە سلێمانی گرتە ئەستۆ

04/03/2024

نەوا-
دەزگای هەواڵگری توركیا (میت) لەشاری سلێمانی ئۆپراسیۆنێك ئەنجامدەدات و ئەندامێكی پەكەكە دەكوژێت.
ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویكردۆتەوە، (گولسون سیلگیری) بەرپرسی پێكهاتەی گەنجانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بوە لەئۆپراسیۆنێكدا لەشاری سلێمانی لەلایەن دەزگای هەواڵگری توركیاوە كوژراوە. 
راشیگەیاندوە، میت بۆی دەركەوتوە گولسون ناوە نهێنییەكەی (سارا هۆگر ریها)یە لەپێكهاتەی گەنجانی پەكەكە/كەجەكەیە لەناوچەی پێنجوێن بۆیە لە ئۆپراسیۆنێكدا لەشاری سلێمانی كوژراوە.
باسی لەوەشكردوە كە سیلگیر لەبزوتنەوەی گەنجانی پەكەكە بوەو لەساڵی 2011ـەوە تائێستا بەشداری لە چالاكییەكانی پەكەكەدا كردوە هەروەها گەنجانی ناردۆتە ناو رێكخراوەكەوە، لەساڵی 2021ـەوە تائێستاش لە دەوروبەری سلێمانی چالاكی بۆ رێكخراوەكە كردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group