تەرمی یەكێك لە ونبوانی لافاوەكەی دهۆك دۆزرایەوە

پێش 4 هەفتە

نەوا-
بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆك رایگەیاند، دوای 10 رۆژ لە لافاوەكەی شاری دهۆك توانرا تەرمی یەكێك لە ونبوانی لافاوەكە بدۆزرێتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە لە ئێستادا هەوڵەكان بۆ دۆزینەوەی دوەم تەرمی لافاوەكە لەلایەن تیمەكانیانەوە بەردەوامە و تەرمی ونبوەكەش لە سەنتەری شاری دهۆك دۆزراوەتەوە.
كەسوكاری قوربانیەكەی تا ئێستا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە داوا دەكەن دەسەڵاتدارانی هەرێم و بەغداد هەوڵەكانیان چڕ بكەنەوە بۆ دۆزینەوەی تەرمی كوڕەكەیان و دەڵێن: دۆزینەوەی تەرمی كوڕەكەیان پێویستی بە هەوڵی زیاترە.
لە رۆژی 19 ی ئازار بەهۆی بارینی بارانی بەخوڕەوە لافاو لە شاری دهۆك رویداو بەهۆیەوە سێ كەس گیانیان لەدەستدا كە یەكێكیان بەهۆی تەزوی كارەباوە بو، لەو رۆژەشەوە تەرمی 2 لە قوربانیەكان نەدۆزرابونەوە، هەر بەهۆی لافاوەكەشەوە 11 كەس بریندار بون و جگە لە زیانێكی زۆری مادی،  سەدان كەسیش بێ ماڵ و حاڵ بون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group