بەڕێوەبەرایەتی كۆچ و وەڵامدانەوەی قەیرانەكان هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان

پێش 2 هەفتە

بەڕێوەبەرایەتی كۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەكانی پارێزگای هەڵەبجە هۆشداری دەداتە دانیشتوانی  پارێزگاكە لەو شەپۆلەی بڕیارە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.  
لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی كۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەكانی پارێزگای هەڵەبجە دانیشتوانی پارێزگاكەب ئاگادار كردۆتەوە، بەپێی ئەو پێشبینیی و ئاماژانەی لە ژوری ئۆپراسیۆن بۆ بەڕێوەبەردنی قەیران و كارەسات و بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێیان گەیشتوە، ئەگەری بارانی زۆرو بەخوڕ هەیە، لە 48 كاتژمێری داهاتودا.
راشیگەیاندوە،  لە شەوی پێنج شەممە لەسەر هەینی لەناوچەكانی هەڵەبجەو هەمو كوردستان شەپۆلەكە تا رۆژی یەك شەممەی داهاتوو بەردەوامی دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group