بەرگریی شارستانیی عێراق: زیاتر لە 100 ئاگركەوتنەوە لە كێڵگەكانی دانەوێڵە تۆماركراوە

28/05/2024 عێراق

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی عێراق دەڵێت، ئەمساڵ زیاتر لە هەزار و 244 رووداوی ئاگركەوتنەوە لە پارێزگاكانی عێراق هەبوون و زیاتر لە 100 روداویان لە كێڵگەكانی دانەوێڵە بوون. 
 نوئاس سەباح شاكر،هاوئاهەنگیكاری رۆژنامەوانیی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی عێراق راگەیاند، تاوەكو نێوەڕاستی ئەم مانگە، هەزار و 244 ئاگر لە سەرجەم پارێزگەكانی عێراق بێ هەرێمی كوردستانیشەوە كەوتوونەتەوە،ژمارەكە بەراورد بە ساڵی رابردوو، كەمی كردووە. 
 ئاماژەی بەوەدا پەیوەست بە سووتانی دانەوێڵە، بەتایبەت گەنم و جۆ، ئەمساڵ زیاتر لە 100 رووداومان تۆماركردووە، پارێزگای نەینەوا زۆرترینی تێدا بووە كە 20 ئاگركەوتنەوە بووە، كەركووك و سەلاحەدین بە 15 رووداوی ئاگركەوتنەوەی دانەوێڵە لە پلەی دووەم دێن لە بابلیش 11 رووداوی ئاگركەوتنەوە روویانداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group