سەرۆكی لالیگا: تۆپی پێ لەعیراق پێشكەوتنێكی بەرچاوی بەخۆوە بینوە

28/05/2024 وەرزش

نەوا-
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق و خافێر تێباس سەرۆكی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا (لالیگا) بارودۆخی وەرزشی عیراقیان تاوتوێ كرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران پێشوازیكردوە لە خافێر تێباس سەرۆكی خۆلی تۆپی پێی ئیسپانیا (لالیگا) و شاندێكی یاوەری.
راشیگەیاندوە، لە كۆبونەوەكەدا بارودۆخی وەرزش لە عیراق و پەرەپێدان بە چالاكییەكانی خولی تۆپی پێی لەعیراق تاوتوێ كردوەو لەوبارەیەوە سودانی جەختی كردوەتەوە كە لەچوارچێوەی كارنامەی حكومەتەكەیدا پابەندن بە پشتیوانیكردنی كەرتی وەرزشی لە عیراقدا.
سودانی وتوشیەتی، وەرزش و چالاكییەكانی تەوەرێكی سەرەكین چونكە كۆڵەكەیەكی چالاكی ئابورییە كە وزە دەبەخشێت و دەرفەت دروست دەكات.
لای خۆشیەوە سەرۆكی خۆلی تۆپی پێی ئیسپانیا ستایشی پاڵپشتی بەردەوامی حكومەتی عیراقی كردوە بۆ چالاكییە وەرزشییەكان و بەتایبەتی تۆپی پێ و جەختی لەوە كردوەتەوە كە تۆپی پێ لە عیراق پێشكەوتنێكی بەرچاوی بەخۆوە بینوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group