لەهەرێمی كوردستان 173 بنكەی تۆماری دەنگدەران كراوەتەوە

28/05/2024

نەوا-
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند: ئێستا لە هەرێمی كوردستان 173 بنكەی تۆماری دەنگدەران كراوەتەوەو هاووڵاتیان دەتوانن سەردانیان بكەن. 
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی رایگەیاندوە: پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری لە هەمو عیراق و هەرێمی كوردستان دەستیپێكردوەتەوە بۆئەوانەی لەدایكبوی ساڵی 2006، ئەوانەی تائێستا خۆیان تۆمار نەكردوەو ئەوانەشی پەنجەمۆریان ناخوێنرێتەوە، بۆیە هەمویان دەتوانن سەردانی نزیكترین بنكەی تۆماری دەنگدەران بكەن هاوكارییان دەكرێت تا  ناویان تۆمار بكەن و كێشەكانیان چارەسەر بكرێت كە لە تەواوی هەرێمی كوردستان 173 بنكە پێشوازییان لێ دەكات.
غەلای وتیشی: هەندێك لەوانەی پەنجەمۆریان ناخوێنرێتەوە پەنجەیان قرتاوە یاخود كاری كیمیاویی دەكەن یان نەخۆشی درێژخایەنیان هەیەو تەمەنیان زۆرە، لای ئێمە تۆمار دەكرێن و دیارن، بەڵام ئەوانەی پەنجەمۆریان ناخوێنرێتەوە دەرفەتێكی باشیان بۆ رەخساوەو دەتوانن سەردانی بنكەكانی تۆماری دەنگدەران بۆ ئەوەی لە دەنگدان بێبەش نەبن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group