یەكەمین حاجی هەرێمی كوردستان كۆچی دوایی كرد

15/06/2024

یەكەمین حاجی هەرێمی كوردستان كە دانیشتوی شاری هەولێرە لە وڵاتی سعودیە كۆچی دوایی كرد.
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، حاجیەكی كورد كە بە ڤیزای ساڵیی گەشتی بۆ وڵاتی سعودیە كردبو بەمەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج كۆچی دوایی كردوە.
راشیگەیاندوە، ئەو حاجیەی كۆچی دوایی كردوە ناوی (رازیە)یەو خەڵكی شاری هەولێرە.
ئەمساڵ و تائێستا یەكەمین حاڵەتی كۆچی دوایی حاجیانی هەرێمی كوردستانەو لە بەرەبەیانی رۆژی شەممەوە رێوڕەسمەكانی بەجێهێنانی فەریزەی حەج دەستیپێكردو حاجیان بۆ ئەنجامدانی یەكەمین پایەی حەج رویان لە كێوی عەرەفات كرد.
هەر لەوبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، هیچ حاجیەكی كورد كە لە رێگەی فەرمییەوە چوە بۆ سعودیە گیانی لەدەست نەداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group