نەوا-
وتەبێژی پێشوی هێزەكانی بەرگری ئیسرائیل راگەیاندوە، حزبوڵڵا فاكتەرێكی دیارە بۆ هێرشكردنە سەر ئیسرائیل و توانای سەربازی بەرچاویشی هەیە.
ماڵپەڕێكی ئەمریكی لەسەر زاری جۆناسان كۆنریكوس وتەبێژی پێشوی هێزەكانی بەرگری ئیسرائیل بڵاویكردۆتەوە، نزیكی حیزبوڵڵا لە ئیسرائیلەوە وا دەكات كە بە ئەگەرێكی زۆرەوە لە ئێران مەترسیدارتر بێت، لەهەمانكاتدا مەترسی ململانێی ناوچەیی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لەنێوان ئیسرائیل و ئێران تادێت هەڵدەكشێت، ئەمەش دوای ئەوەی تاران بەڵێنیداوە هێرش بكاتە سەر دەوڵەتی ئیسرائیل لەدوای كوشتنی ئیسماعیل هەنییە سەرۆكی پێشوی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس.
كۆنریكوس ئەوەشی خستۆتەڕو، فاكتەری دیاری هێز لە ئێستادا حزبوڵڵایە، چونكە توانایەكی سەربازی بەهێزی لەبەردەستدایەو توانای دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەیی هەیە.