نەوا-
بەنداوەكان بونەتە ناوچەیەكی گەشتیاری و گەشتیاران بۆ بەسەربردنی كاتەكانیان روی تێدەكەن.
ساڵح حسێن پسپۆڕی كشتوكاڵی بە فەرمانگەی میدیاو زانیاری راگەیاندوە: دروستكردنی بەنداو پۆند وادەكات كەشێكی فێنكتر بە كوردستان ببەخشێت، سەرچاوە سروشتییەكان ببوژێنێتەوەو هەلی كاریی گەشتیارییش زیاتر بكات، بەشێك لە گەشتیارانی ناوچەكە دڵخۆشن بە دروستكردنی ئەو بەنداوانە چونكە كەشێكی گونجاوی هەیە.
لە هەرێمی كوردستان 23 بەنداو 118 پۆند هەن كە 8 پۆندیان تەواو كراون و 43 پۆندی دیكەش دروست دەكرێن، ساڵی رابردوش زیاتر لە 7 ملیۆن گەشتیار رویان لە ناوچە گەشتیارییەكان كردوە، بە تەواوبونی بەنداوو پۆندەكانیش ئەو كەرتە زیاتر بوژانەوە بەخۆیەوە دەبینێت.