نەوا-
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەیاوەری بەڕێوەبەری رێگاوبانی گەرمیان پرۆژەی رێگای دوو سایدی نێوان كەلار ـ دەربەندیخانی بەسەركردەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی ئیدارەی گەرمیان، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، ئەم پرۆژەیە لەماوەی رابردودا كاركردن تێیدا دەوەستا بەهۆی نەبونی نەختینەوە، خۆشبەختانە جێگری سەرۆكی حكومەت سەردانی پرۆژەكەی كردو بەڵێنیدا تەواو بكرێت، لەو كاتەدا پرۆژەكە 70٪ی كارەكانی تەواو كرابو، ئێستا 85٪ی تەواو بوەو بەچڕی كاری تێدا دەكرێت.
وتیشی، لەم مانگەدا رێگا تەواو نەكراوەكان كە لادانی كاتی لەسەرە تەواو دەكرێت و تەنها هەندێ وردەكاری پرۆژەكە دەمێنێتەوە، بەتەواوكردنی ئەوەش رێگاكە دەخرێتە خزمەتی خەڵكەوە.