ئیلۆن ماسك هۆشداری لە مایەپوچبونی وڵاتەكەی دەدات

10/09/2024 جیهان

نەوا
ئیلۆن ماسك بازرگانی بەناوبانگی ئەمریكی و خاوەنی پلاتفۆڕمی ئێكس هۆشداریدا لەوەی وڵاتەكەی بە خێرایی بەرەو مایەپوچبون دەڕوات.
ئیلۆن ماسك لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ پلاتفۆرمی میدیایی ئەمریكی رایگەیاندوە، ئەگەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشوی ئەمریكا لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتیدا سەركەوتن بەدەستبهێنێت، ئەوا دەرفەتیان دەبێت بۆ جێبەجێكردنی جۆرێكی زۆر دەگمەنی ڕێكخستنەوە و كەمكردنەوەی قەبارەی حكومەت.
ئاماژەی بەوەشدا، جگە لە ڕێساكان، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بە خێرایی بەرەو مایەپوچبون دەڕوات و بودجەی وەزارەتی بەرگریش بودجەیەكی زۆر گەورەیە كە ساڵانە بڕی تریلیۆن دۆلارە.
ئەمە لە كاتێكدایە، بڕیارە ڕۆژی 5ی تشرینی دوەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا بەڕێوەبچێت و پارتی دیموكرات بە نوێنەرایەتی كاملا هاریس جێگری سەرۆكی ئەمریكا و پارتی كۆمارییەكانیش دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشوتری ئەمریكا نوێنەرایەتی دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group