داوا لە هاوڵاتیان دەكرێت ژینگەو سروشتی هەرێمی كوردستان بپارێزن

16/09/2024

نەوا-
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردی بناغەی (بەنداوی دوین)ی لە سنوری پارێزگای هەولێر دانا.
لە رێوڕەسمێكدا سەرۆكی حكومەتی هەرێم وتارێكی پێشكەش كردو لە بەشێكدا رایگەیاند، لایەنە پەیوەندیدارەكانمان راسپارد كە بەپێی رێنمایی و رێكارە شوێنەوارییەكان قەڵای مێژوویی دوین و چەندین شوێنەواری دیكەی ئەم دەڤەرە نۆژەن بكرێنەوەو رێگە لە داڕوخانی زیاتریان بگیرێت.
راشیگەیاند، بە تەواوبونی ئەم بەنداوەو بە نۆژەنكردنەوەو گرنگیپێدانی ئاسەوارە مێژوییەكان، ئەم دەڤەرە دەبێت بە یەكێك لە گرنگترین ناوەندەكانی گەشتیاری لە روی سروشتی و شوێنەوارییەوە، هەروەها گلدانەوەی ئاوی باران و كانیاوەكانمان لە سەرەكیترین رێكارەكانمانە بۆ روبەڕوبونەوەی گۆڕانی كەشوهەواو لێكەوتەكانی وشكەساڵی.
مەسرور بارزانی داواشی لە هاووڵاتیان كرد پاك و خاوێنی ژینگە بپارێزن و هاوكاربن بۆئەوەی سروشتی جوانی هەرێمی كوردستان بپارێزن و بیكەن بە شوێنێك كە گەشتیاران لە هەموو جیهان بەرەو كوردستان رابكێشن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group