یاریزانێكی نەرویجی دوای رەتكردنەوەی یانەیەكی ئیسرائیلی: من مرۆڤایەتی هەڵدەبژێرم نەك پارەی خوێناوی

پێش 4 هەفتە وەرزش

نەوا-
ئولە ساتری هێرشبەری نەرویجی رەتیكردەوە پەیوەندی بە یانەیەكی زایۆنیستییەوە بكات.
ماڵپەڕەكانی وەرزش بڵاویانكردەوە، ئولە ساتری هێرشبەری نەرویجی و یاریزانی یانەی رۆزنبۆرگ رەتیكردەوە پەیوەندی بە یانەیەی ماكابی حەیفای زایۆنیستییەوە بكات، یانە زایۆنییەكە پێش داخستنی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان لە خولی ناوخۆییدا نەیتوانی هێرشبەرێكی بیانی بە گرێبەست بكات و ئاماژەی بەوەشدا كە ساتەری یاریزانی نەرویجی یەكێكە لە ئەگەرەكانی بۆ ئەوەی لە یانەكەیاندا بەشدار بێت.
هاوكات میدیاكانی نەرویج ئەوە دەخەنەڕو، یانەی ماكابی حەیفای زایۆنیستی بڕی 850 هەزار یۆرۆی پێشكەش بە یانە نەرویجییەكە كردووە بەڵام ئولی ساتری تەمەن 28 ساڵ پێشنیارەكەی رەتكردۆتەوە، ساتەر لە وەڵامدا هێرشی كردۆتە سەر قەوارەی زایۆنیستی و باسی لەوەكردوە كە یارییان بۆ ناكات چونكە ئەوان بە كوشتنی خەڵكی بێتاوان و خراپەكاری بەردەوام دەكات، وتیشی هیچ بڕە پارەیەك ناتوانێت بەهای من بكڕێت و من مرۆڤایەتی هەڵدەبژێرم لەبری پارەی خوێناوی.
ساتر لە درێژەی قسەكانیدا باسی لەوەشكردوە، تەنانەت ئەگەر ملیارەها دۆلاریشم پێشكەش بكرایە من نەدەچومە یانەكەی ئیسرائیل، متمانەم بە بەهاكانم هەیە و دڵخۆشم كە لەسەر ئەو بیروڕایە بوەستم كە بە راسی دەزانم، من پارەی لەو شێوەیەم ناوێت لە هەژمارەكەمدا هەبێت و كەسانێك هەن ناتوانن بە سەلامەتی لە ماڵەكانیاندا بژین.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group