رێباز حەملان: بەغدا تێبینی لەسەر لیستی موچەی مانگی 9 هەیە

5 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاندوە، موچەی خەڵكی كوردستان لە دوای راگرتنی هەناردەكردنی نەوت كەوتوەتە دەست بەغداو هیوادارین ئەو موچەیەی لایان ماوە بینێرن.
رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، موچەی خەڵكی كوردستان لە دوای راگرتنی هەناردەكردنی نەوت كەوتۆتە دەست بەغداو بە پلانی ئەو لایەن و كەسانەی كە ئێستا بانگەشەی هەڵبژاردن دەكەن موچەی خەڵك دواكەوتوە، حكومەتی عیراق یاری بە ژیانی خەڵكی كوردستان دەكات و موچەی خەڵك خراوەتە دەست بەغدا، دەبوایە سەرەتای ئەم مانگە موچەی تەواوكاری مانگی 8 بهاتایەو تا ئێستا نەگەیشتوە.
ئەوەشی خستەڕو، هیوادارین بەغدا تەواوكاری موچەی مانگی8 بنێرێت، لەسەر وردبینی مانگی 9ـش بەغدا هەندێك تێبینی ناردوە دەڵێن دەبێت كوردستان موچەی مانگی دوو بكەنە بنەمای دابەشكردنی موچە، لە كاتێكدا هەمو مانگێك عەلاوە و تەرفیعاتی وەزارەت هەیە بەتایبەت وەزارەتە ئەمنییەكان لەبەر ئەوە جیاواز دەبێت، لیستی موچەی هیچ مانگێك وەك مانگێكی دیكە نابێت و جیاواز دەبێت، ناتوانی بڵێیت لیستی مانگی 9 هاوشێوەی لیستی مانگی 8 یان 7ـە.
ئەوەشی وتوە، هەندێك وردەكاری هەیە كاری وەزارەتی داراییە لە مۆڵەتی ساڵانەو هەندێك وردەكاری دیكە، بەڵام ئەوانەی بەغدا دەیڵێت تەنها بیانوگرتنە بۆ دواخستنی موچەی خەڵك، وەزارەتی دارایی بە هەماهەنگی لەگەڵ دیوانی ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی ئەو بابەتە لە گفتوگۆدان، بەڵام ئەو بەشەی كە نەهاتوە بڕێكی زۆرە كە 243 ملیار دینارە لە داهاتی كوردستان، هەرێم ئێستا %50ی داهاتی ناوخۆكەی دەنێرێت بۆ بەغداو هیچی لەبەردەستدا نەماوە تاكو قەرەبوی ئەو بڕە بكاتەوە كە  نەنێردراوە بۆیە چاوەڕیی بەغدان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group