نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئێلبروس كوتراشێڤ باڵیۆزی روسیا لەعیراق دەربارەی پەیوەندییەكانی روسیا لەگەڵ عیراق و هەرێمی كوردستان كۆبۆوەو پەیوەندییەكانی هەولێر- بەغداو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیان تاوتوێكرد.
لە راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستاندا هاتوە، لەو كۆبونەوەیەدا هەردوولا وێڕای داكۆكی لە گرنگی هەڵبژاردن بۆ هەرێمی كوردستان، هیوای بەڕێوەچونی بانگەشەیەكی ئارام و سەركەوتویان بۆ پرۆسەی دەنگدان خواست، هەروەها پێشبینی و بۆچونی خۆیان دەربارەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی كوردستان خستۆتەڕو.
ئاماژەشكراوە، هەر لە كۆبونەوەكەدا دوایین پێشهاتەكانی شەڕ لە ئۆكرانیاو دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەرو لێكەوتەكانی لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بون.