هەڵبژاردەی كۆریای باشور كۆسپی لەبەردەم هەڵبژاردەی عیراقدا دانا

15/10/2024 وەرزش

نەوا-
هەڵبژاردەی كۆریای باشور هەلی بردنەوەی بەرامبەر یانەی میوان كە هەڵبژاردەی عیراق بو قۆستەوە.
ماڵپەڕی بیین سپۆرت بڵاویكردۆتەوە، هەڵبژاردەی كۆریای باشور لە قۆناغی چارەنوسسازدا یەكەم شكستی بەسەر هەڵبژاردەی عیراقدا هێناو كاتێك لە قۆناغی چوارەمی یارییەكانی كۆمەڵەی دوەمی پاڵاوتنەكانی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2026 بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دو گۆڵ لە هەڵبژاردەی عیراقی بردەوە.
ئەوەش باسكراوە، كۆریای باشور سەركەوتو بو لە كردنی گۆڵی یەكەم بە گۆڵێكی (ئۆه سی هون) چوار خولەك پێش كۆتایی هاتنی كاتی ئاسایی لە گێمی یەكەمدا، هێرشبەری درەوشاوەی عیراقی ئەیمەن حسێن لە خولەكی 50 گۆڵی یەكسانبونی تۆماركرد.
رونیشكراوەتەوە، دوای یەكسانبونەكە ئاستی عیراق لە یارییەكەدا باشتر بو، بەڵام هەڵبژاردەی كۆریای باشور بە تۆماركردنی گۆڵی دوەم هاندەرانی سەرسام كرد كە (ئۆه هیون جای) ئەنجامیدا، یانەی میواندار كە كۆریای باشورە توانی سود لە لاوازیی عیراق وەربگرێت و گۆڵی سێیەمیشیان زیادكرد بەهۆی یاریزان (لی جای سۆنگ)ـەوە.
دوای ئەو بردنەوەیە هەڵبژاردەی كۆریای باشور لە پێشەنگدا بو هەروەها بۆ 10 خاڵ بەرزبونەوە، هاوكات خاڵەكانی عیراق بەشێوەیەكی كاتی پێش دەستپێكردنی یارییەكانی دیكەی كۆمەڵەكان لە پلەی دوەمدا بە 7 خاڵ وەستا.






شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group