نەوا-
ئەندامێكی پەرلەمانی عیراق دەڵێت، سەیرم لێدێ لەم ئانوساتەدا، كە هەوڵەكان بۆ جێبەجێ كردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدرالی لەبارەی تەوتنی مووچەی هەرێم چڕبۆتەوە، بانكی TBI، دوێنێ ئەوەی راگەیاندوە چوونەتە ناو پرۆژەی هەژماری من.
كاروان یاروەیس ئەندامیی پەرلەمانی عیراق لە هەژماری خۆی رایگەیاندوە، حەوت مانگ لەمەوبەر بانكی عێراقی بازرگانی TBI لەناو فۆرمی پرۆژەی هەژماری من زیادكرا، من خۆم پێنج مانگ لەمەوبەر قسەم لەگەڵ بەرێوەبەری گشتی بانكەكە قسەم كردوە بەواتسئاب چ بەتەلەفۆن و چ بەنامە.
ئاماژەی بەوەشدا، سەیرم لێدێ لەم ئانوساتەدا، كە هەوڵەكان بۆ جێبەجێ كردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدرالی لەبارەی تەوتنی مووچەی هەرێم چڕبۆتەوە، بانكی TBI، ئەمرۆ ئەوەی راگەیاندوە چوونەتە ناو پرۆژەی هەژماری من، وتیشی، لەوساوە بۆ ئێستا ئەوە نیو ساڵ زیاترە لەناو هەژماری منە، جگە لەچەند سەد هەژمارێكی بانكی هیچی تریان نەكردوە.
هاوكات تائێستا رێوشوێنی كردنەوەی لقی نوێ لە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەرین و و سۆران و زاخۆ و دانانی ئامێری ئای تی ئێم نەگرتوەتەبەر.
ئەو پەرلەمانتارە رونیشیكردەوە، لەفۆرمی هەژماری من، مووچەخۆر ئەتوانی لەخانەی هەڵبژاردنی بانكەكان لە خانەی سەرەكی TBI هەڵبژێرێ، بەڵام لەخانەی یەدەك ناتوانێ هەر TBI هەڵبژێرێ ناچارە بانكێكی ئەهلی هەڵبژێرێ چونكە تاكە بانكی فیدرالی و حكومی تەنها TBI.
وتیشی، پێویستە هەموولایەك ئەو راستیە بزانن، كە هاتنی TBI بۆ ناو هەژماری من، نە بەمانای تەوتین دێ، نە بەمانای جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدرالی دێت، نە وەڵامدانەوەی داواكاری مووچەخۆرانی هەرێمە.