سبەینێ ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كۆدەبێتەوە

04/11/2024

نەوا-
بڕیارە كاتژمێر 12ی نیوەڕۆی رۆژی سێ شەممە، ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك حەوتەمین كۆبونەوەی خۆی ئەنجام بدات و چەند پرسێكی خزمەتگوزاری تاوتوێ بكات.
بەگوێرەی بانگهێشتنامەیەكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كە ئاڕاستەی ئەندامەكانی كراوە تیایدا هاتوە، لەسەر راسپاردەی رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك رۆژی سێشەممە 5-11 ئەنجومەنەكە كۆدەبێتەوە لە هۆڵی كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی پارێزگا.
بەگوێرەی كارنامەی كۆبونەوەكە ئەنجومەنەكە میوانداری فەرمانگەی ئەندازیاری نیشتەجێ پڕۆژەو راوێژكاران بۆ پڕۆژەی دیزاینی بنەڕەتی شاری كەركوك كرێت و لە بڕگەی دووەمیشدا فەرمانگەی دابەشكردنی كارەبای كەركوك سەبارەت بەخزمەتگوزاری و كۆكردنەوە دەكرێت و لەگەڵیاندا چەندین پرسی خزمەتگوزاری بۆ شارەكە تاوتوێ دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group