موقتەدا سەدر هۆشداری لە گەیشتنی ئیسرائیل بۆ سەر سنوورەكانی عێراق دەدات

19/03/2025 عێراق

نەوا-
رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە، هۆشداریی لە گەیشتنی ئیسرائیل بە سنوورەكانی عێراق دەدات.
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە لە پلاتفۆرمی ئێكس نووسیویەتی، زانیاریان هەبووە و هۆشداریان داوە لەوەی دۆخی غەززە و تەنانەت شوێنەكانی دیكەش بەرەو كوێ دەڕوات، بوونی دووژمنی زایۆنی لە ناوچەكەدا ئەنجامی باشی نابێت.
 رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە ئاماژەی بەوەش داوە، دووژمن دەست دەكاتەوە بە بۆردوومانكردنی خەڵكی سڤیل و منداڵ بە پشتیوانیی ئەمریكای تیرۆریستی قێزەون، زۆر كەسیش تەنیا بێدەنگ بوون و تەماشای شەهیدانی غەززە و منداڵەكانیان و ژنەكانیان دەكەن، كە بە مووشەكەكانی تیرۆریستیی زایۆنی - ئەمریكی دەكوژرێن، یان بەهۆی گەمارۆیەكی نێودەوڵەتیی پتەو و بێ هیچ رێگرییەكی مرۆیی و شەرعی دەكوژرێن.
 موقتەدا سەدر دەڵێت، دۆخی ئێستا دەبێتە هۆی ئەوەی جارێكی دیكە فەڵەستین بفرۆشرێت، بۆئەوەی زایۆنیزم بە ئاسانی لە خاكە ئیسلامی و عەرەبییەكاندا بڵاوببێتەوە، هەروەها، بە یارمەتیی ئێرە و ئەوێ، ئیسرائیل دەگاتە سنوورەكانی عێراق، ئەو كات پەشیمانی سوودی نابێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group