نەوا-
هەڵمەتی چاندنی یەك ملیۆن نەمام لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكانی بەبیابانبون و زیادكردنی روبەڕی سەوزایی لەبەغدای پایتەخت دەستپێكرد.
میدیا عیراقییەكان رایدەگەیەینن، شارەوانی بەغدا هەڵمەتێكی نوێی دەستپێكردوە بە ئامانجی چاندنی یەك ملیۆن نەمام و هەڵمەتەكە بەمەبەستی چارەسەركردنی قەیرانی بیابانبون و زۆربونی بیناسازی و گەمارۆدانی ناوچە سەوزەكانی پایتەختە بە تایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی رێگریكردن لە وشكەساڵی، هۆكارەكانی دیكەی ئەم هەڵمەتە بریتییە لە بەردەوامی گەشەی دانیشتوان و كۆچكردن لە پارێزگاكانی عیراقەوەیە بۆ بەغدا.
محەمەد روبەیعی وتەبێژی شارەوانی بەغدا باسی لەوەكردوە، هەڵمەتی بەهاریی "بەغدا دەیچێنێت" بە ئامانجی چاندنی یەك ملیۆن نەمام و درەختەو هەمو ناوچەكانی بەغدا دەگرێتەوەو ئێستا لە ناوچەی غەدیر دەستیپێكردوە، بۆ بەدەستهێنانی گەورەترین روبەری سەوزایی هەڵمەتەكە تا ناوەڕاستی مانگی ئایار بەردەوام دەبێت.