گرێبەستێك بۆ نۆژەنكردنەوەی چوار كێڵگەی نەوتیی لە كەركوك واژۆكرا

پێش 3 هەفتە

نەوا-
حكومەتی عیراق رێككەوتنێكی لەگەڵ كۆمپانیای بریتیش پێترۆلیۆم واژۆكرد بۆ پەرەپێدان و بەرهەمهێنان لە چوار كێڵگەی نەوتیی لە پارێزگای كەركوك.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق سەرپەرشتی مەراسیمی واژۆكردنی گرێبەستی نێوان وەزارەتی نەوتی عیراق و كۆمپانیای بەریتانی بریتیش پێترۆلیۆم بۆ پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی چوار كێڵگەی نەوتیی لە كەركوك كردوە كە پێكهاتون لە كێڵگەكانی، ئاڤانا، بای حەسەن، جەمبورو خەباز. 
ئاماژە بەوەشكراوە، گرێبەستەكە بریتییە لە نۆژەنكردنەوەو پەرەپێدانی چوار كێڵگە نەوتییەكە بۆ بەرزكردنەوەی یەدەگی سامانی هایدرۆكاربۆن و زیادكردنی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو بە ئامانجی گەیشتن بە بەرهەمهێنانی 420 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا، هەروەها وەبەرهێنان لە غازی پەیوەندیدار بە نۆژەنكردنەوەو فراوانكردنی دامەزراوەكانی كۆمپانیای غازی باكورو دامەزراندنی وێستگەیەكی كارەبا.









شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group