پۆلیسی دارستانی سەیدسادق سێ راوچی دەستگیر دەكات

30/04/2025

نەوا-
لە وەرزی قەدەغەكردنی راوەماسی چەند راوچیەك بەهۆی سەرپێچیكردنەوە دەستگیردەكرێن و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ دەكرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دراستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردوەتەوە، وەرزی قەدەغەكردنی راوی ماسی بەردەوامەو مەفرەزەكانی پۆلیسی دارستان لە سەرجەم بەش و بنكەكانیاندا لە ئەركدان لەپێناو پاراستنی سامانی ماسی و رێگریكردن لە راوكردنی لەو پێناوەدا مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دارستانی سەیدسادق بە هاوبەشی لەگەڵ بنكەی بەرزنجە توانیان سێ راوچی دەستگیر بكەن .
باس لەوەشكراوە، لەئەنجامی چاودێریكردن و پشكنینی سنوری چالاكی بەشەكەیان بۆ ناو دەریاچەی دەربەندیخان مەفرەزەكان لە سێ دەرچونی جیاوازدا توانیویانە سەرپێچیكاران دەستگیر بكەن كە سەرقاڵی راوكردنی ماسی بون، هاوكات توانراوە دەست بەسەر 8 تۆڕی ماسی گرتن و 17 ماسی راوكراودا بگیرێت، پەڕاوی لێكۆڵینەوەش خراوەتە بەردەم دادوەر بۆ وەرگرتنی رێكاری یاسایی.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group