قوباد تاڵەبانی: تاوانەكەی چەمچەماڵ بێ سزای یاسایی تێپەڕ نابێت

13/12/2025

نەوا-
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەو كارمەندەی هێزەكانی ئاسایش كە لەگەڵ دوو هاوڕێی دیكەی لەكاتی ئەركی هاوكاریكردنی زیانلێكەوتوانی لافاوەكەی چەمچەماڵ لەلایەن چەند چەكدارێك تەقەیان لێكراو برینداربون، لە نەخۆشخانە بەهۆی قورسیی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداو تێكەڵ بە كاروانی شەهیدان بو.
راشیگەیاندوە، هەمو لایەك دڵنیا دەكەنەوە ئەم تاوانە چەپەڵە بێ سزای یاسایی تێپەڕ نابێت و ئەو تاوانبارانەی دەستگیركراون سزای یاسایی خۆیان وەردەگرن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group