لەدوای لافاوەكەوە رێگا داخراوەكانی سنوری كەركوك چاك دەكرێنەوە

13/12/2025

نەوا-
هەوڵی خزمەتگوزاری لە كەركوك چڕتر بوەتەوە بۆ كردنەوەی رێگاوبانەكانی گوندەكانی شێخ جیری و قەرەوەیسی سەر بە قەزای قەرەهەنجیر.
پارێزگای كەركوك بڵاویكردەوە، بەپاڵپشتی رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك و لێپرسراوی سەنتەری نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و كارەسات و بەرپرسان كە سەردانی ناحیەی قەرەهەنجیریان كرد سەردانی گوندەكانی شێخ جیری و قەرە وەیسیان كردوە.
ئەوەش باسكراوە، دوای دەستەبەركردنی بۆری پێویست و بەستنەوەی گوندەكان بە رێگا سەرەكییەكان كار لەسەر كردنەوەی رێگاكان دەستیپێكرد، ئەمەش بەشێكە لە هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی زیان و داخستنی رێگاوبانەكان بەهۆی لافاوەوە لە گوندەكانی باشبلاغ، شێخ جیری، ئۆمەرە گەدە، تەیمەزاوا، قەرەوەیس، شێردەرەو خاڵۆبازیانی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group