ئەگەر هەیە ترەمپ چارەسەر بۆ شەڕی غەزە رابگەیەنێت

8 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
بەرپرسانی ئەمریكا ئاشكرایانكردوە، ئەگەری هەیە دۆناڵد ترەمپ سەرۆك ئەمریكا چارەسەرێكی گشتگیر بۆ شەڕی غەزە رابگەیەنێت
بەرپرسانی ئەمریكا بە رۆژنامەی (ئیسرائیل هایۆم)یان راگەیاندوە،  ئەگەر هەیە كە ترەمپ كۆتایی ئەم هەفتەیە، چارەسەرێكی گشتگیرو درێژخایەن بۆ دۆخی غەزە رابگەیەنێت، لەوانە راگەیاندنی پلانێك بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ لە غەزە.
راشیانگەیاندوە، ئەو چارەسەرە لەگەڵ داواكارییەكانی دۆناڵد ترەمپدا دەگونجێت لەوانەش ئاوەدانكردنەوەو بەڕێوەبردنی كەرتی غەزە، كە خودی ئەمریكا رۆڵێكی سەرەكی تیادا بگێڕێت، گرنگتریش ئەوەیە كە هێزەكانی سوپای ئیسرائیل لە كەرتی غەزە بكشێنەوەو بزوتنەوەی حەمماسیش چەك دابنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group