حوسییەكانی یەمەن: تائێستا ئەمریكا نزیكەی 2 هەزار هێرشی كردوەتە سەرمان

4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
حوسییەكان رایانگەیاند، لەناوەڕاستی مانگی ئاداری ئەمساڵەوە تائێستا ئەمریكا یەك هەزارو 712 هێرشی كردوەتە سەر یەمەن.
كەناڵی مەسیرەی سەر بە حوسییەكان بڵاویكردەوە، لە ناوەڕاستی مانگی ئاداری ئەمساڵەوە تائێستا ئەمریكا یەك هەزارو 712 هێرشی كردوەتە سەر یەمەن بە ئاراستەكردنی 253 موشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، هەروەها توانیویانە بەرپەرچی 131 هێرشی ئەمریكا بۆ سەر یەمەن بدەنەوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، حوسییەكان توانیویان 8 فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و فڕۆكەیەكی سیخوڕی بخەنەخوارەوە، هەروەها فڕۆكەیەكی جەنگی جۆری F-18شیان ناچاركردوە لە ئاسمانی یەمەن بكشێتەوە.
حوسییەكان باسیان لەوەشكردوە كە  تێچوی هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر یەمەن گەیشتوەتە سێ ملیار دۆلار، هەروەها زیانی مادی هێرشەكانیش گەیشتوەتە یەك ملیار دۆلار.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group