گۆتێرش: شانازی بە كارەكانمانەوە لەعیراق دەكەین

پێش 2 هەفتە عێراق

نەوا-
سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاند، شانازی بەو  كارانەوە  دەكات كە بەدرێژایی ساڵانی رابردو لە عیراق ئەنجامیانداوە.
وتەبێژی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان بڵاویكروەتەوە، لە بەغدا، ئەنتۆنیۆ گۆتێرش سكرتێری گشتیی لەگەڵ كارمەندانی نەتەوە یەكگرتوەكان كۆبوەتەوە. 
راشیگەیاندوە، بەو پێیەی بارەگای نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عیراق (یۆنامی) لە كۆتایی ئەمساڵدا دادەخرێت، لە كۆبونەوەكەدا سكرتێری گشتی بە كارمەندەكانی راگەیاندوە، هاوسۆزە لەگەڵیان و لە هەمانكاتیشدا زۆر شانازی بەو  كارانەوە  دەكات كە بەدرێژایی ئەو ساڵانە ئەنجامیانداوە.
سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان بەمەبەستی بەشداریكردن لە 34هەمین كۆبونەوەی لوتكەی كۆمكاری عەرەبی لەشاری بەغدا سەردانی عیراقی كردو لەپاش بەشداریكردن لە لوتكەكەدا كۆبونەوەی لەگەڵ كارمەندانی یۆنامیدا كردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group